یەكگرتوی ئیسلامی پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

29/01/2024

بەبۆنەی بەستنی دوەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانییەوە، یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، بەبۆنەی گرێدانی دوهەمین كۆنفڕانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامانی دوهەمین كۆنفڕانسی نیشتیمانی بزوتنەوی گۆڕان دەكات و هیوای سەركەوتنی پڕۆسەكە دەخوازێت.

لە پەیامەكەدا یەكگرتوی ئیسلامی، خوازیاری پەرە پێدانی پەیوەندییە دو قۆڵییەكانی هەردولایە، هاوكات ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لەپێناوی زیاتر خزمەتكردنی گەل و وڵات، ئومێدەوارین قۆناغەكانی داهاتوی كارتان پڕ لە سەركەوتن بێت.


هەواڵی زیاتر