کۆمەڵى دادگەریی کوردستان پیرۆزبایی لە بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
30/01/2024
کۆمەڵى دادگەریی پیرۆزبایی کۆتاییهاتنى کارەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانی لە بزوتنەوەى گۆڕان
دەکات و دەڵێت: بەپێویستى دەزانین جەخت لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بکەینەوە،
کە بەردەوام داوا و داخوازى و گرفتى خەڵکى چەوساوەى کوردستان کۆى کردبوینەوە.
دەقى پیرۆزباییەکەى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان:
بەڕێز: بزوتنەوەى گۆڕان
بابەت: پیرۆزبایی
پاش سڵاو و رێز:
پاش تەواوبونى کارەکانى کۆنفرانسى دوەمى بزوتنەوەکەتان،
پیرۆزبایی بەستنى کۆنفرانس و کۆتاییهاتنى کارەکانى دەکەین، بەپێویستى دەزانین جەخت
لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بکەینەوە، کە بەردەوام داوا و داخوازى و
گرفتى خەڵکى چەوساوەى کوردستان کۆى کردبوینەوە.
ئومێد دەکەین دەرئەنجامى کۆنفرانس گڕوتینى زیاتر بە کارەکانتان
بدات و لە خەڵکى کوردستان و داخوازییەکانى نزیکتان بکاتەوە.
لەگەڵ رێزماندا