کۆبونەوەى گۆڕان و پارتى دەستپێدەکات
06/04/2019
شاندى پارتى و گۆڕان
لە سلێمانى کۆدەبنەوە، ئەوەش یەکەم کۆبونەوەى
شاندى هەردولایە دواى دەستپێکردنى هەنگاوەکانى پەرلەمان بۆ هەموارى پرۆژەیاساى
سەرۆکایەتى هەرێم و دەستپێکردنى هەنگاوەیاساییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى
حکومەت.
کەمێک لەمەوبەر شاندى
پارتى دیموکراتى کوردستان گەیشتە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى و
بڕیارە سەعات (11:00)ى پێشنیوەڕۆى ئەمرۆ شەممە کۆبونەوەى هاوبەشى هەردولا
دەستپێبکات.
بەپێى زانیارییەکانى (سبەى)
سەردانەکەى شاندنى پارتى و کۆبونەوەى هەردولا لە چوارچێوەى هەنگاوە یاساییەکانى پەرلەمانە
بۆ هەموارى پڕۆژەى سەرۆکایەتى هەرێم و گفتوگۆ دەکەن لەبارەى رێککەوتنەکەیان
لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و بەرکەوتەى لایەنەکان لە کابینەى نوێى حکومەت.
هاوکات تاوتوێى دۆخى سیاسی هەرێم و ناوچەکە و پرسى کەرکوک و پەیوەندییەکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا دەکەن.