چۆمان محەمەد: تاکە هێزى سیاسى بوین فراکسیۆنەکەمان لە ماوەی یاسایی پەرلەماندا پرۆژەیاساى پيشکەشی پەرلەمان کردوە بۆ هەموارى یاساى هەڵبژاردن
12/02/2024
رێکخەرى ژووری
یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەى گۆڕان بەر لە حیزبەکانی تر پێى وابووە
یاساکە پێویستی بە گۆڕانکاریە و "تاکە هێزى سیاسى بوین فراکسیۆنەکەمان لە
ماوەی یاسایی پەرلەماندا پرۆژەیاساى پيشکەشی پەرلەمان کردوە بۆ هەموارى یاساى
هەڵبژاردن بۆئەوەى نەکەوینە ئەم دۆخەوە".
چۆمان محەمەد، رێکخەرى
ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەست بە بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى و پرسى پێکهاتەکان،
دەڵێت: بەشێکی جوانی هەرێم بوونی ئەو فرە نەتەوەیی و پێکەوە ژیانی پێکهاتانەیە و
ڕووی گەشی ئێمەیە، ئێمە لەگەڵ رێکخستنەوەین، دەمانەوێت لە قەیرانی نوێنەرایەتی ڕزگاریان
ببێت و نوێنەری حەقیقی خۆیان هەڵبژێرن بەشێوەیەک پێکهاتەکان تۆمار و دەنگدەری خۆیان
هەبێت، دەبێت نمایندەی ڕاستەقینەی خۆیان بکرێت."
پەیوەست بە
کۆبونەوەى دوێنێى نێوان شاندى بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانی کوردستان، چۆمان
محەمەد کە ئەندامى شاندەکەبو دەڵێت: کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کۆمەڵێک تەوەر وەک
پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و مسۆگەرکردنى مووچە و شایستە داراییەکانی هاوڵاتیان
کە کەوتونەتە بەرداشی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم، بۆەئەوەى مووچە نەکرێتە کارت
و مەلەفی سیاسی، هەروەها لە ئیدارەی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە نموونەیەکی باش و
فۆرمێکی باشتر پێشکەش بکەین."