ئەنجومەنی قەزای پشدەر جێبەجێكردنی راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی تاوتوێ دەكات

28/02/2024

ئەنجومەنی قەزای پشدەر جێبەجێكردنی راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئامادەکاری بۆ قۆنای نوێ میكانیزمەكانی خۆ رێكخستنەوە و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێ دەكات.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٨ی٢ی٢٠٢٣ ئەنجومەنی قەزای پشدەر یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لەدوای بەستنی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گرێدا.

کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەچەند تەوەرێک لەوانە، تاوتوێکردنی راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی، ئەندامان لەگەڵ خستنەروی پرسیارو پێشنیازەکانیان، بەگەرخستنی هەوڵەکانیان بۆسەرخستنی بریارو راسپاردەکانی کۆنفرانس و ئامادەکاری بۆقۆناغێکی نوێ لە روبەروبونەوەی ئاڵنگارییەکانیان دووپاتکردەوە، هاوكات پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان کەوابریارە لەداهاتویەکی نزیک بەرێوەبچێت لەگەڵ هەنگاوەكانی خۆرێکخستنەوەو خۆنوێکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەر لەکۆبوەکەدا دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران و مامۆستایان گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەختکرایەوە لەپێویستی خستنەگەڕی تەواوی هەوڵەکانی حکومەت بۆبەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و دابەشکردنی موچەی موچەخۆران لەکاتی خۆی دا و جێبەجێکردنی ئەوبەڵێنانەی بەمامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دراوە، کارکردن بۆ.جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لێکرایەوە.


هەواڵی زیاتر