ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی کۆدەبێتەوە

03/03/2024

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەو بریارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان، ئامادەکاری بۆ قۆنای نوێ میكانیزمەكانی خۆ رێكخستنەوە و چەند پرسێكی دیكە کۆدەبێتەوە.

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی لە مەکۆى سەرەکى، یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لەدوای بەستنی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی گرێدا بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردنى چەند تەوەرێک لەوانە؛ راسپاردەو بڕیارەکانی دوهەمین کۆنفڕانسی نیشتمانی، ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی نوێ و روبەروبونەوەی ئاڵنگارییەکانیان لەگەڵ پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆیەکان و هەنگاوەكانی خۆرێکخستنەوەو خۆنوێکردنەوەی پەیکەری رێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

هەر لەکۆبوەکەدا دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و موچەخۆران و مامۆستایان گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەختکرایەوە لەپێویستی خستنەگەڕی تەواوی هەوڵەکانی لایەنە حکومەت بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان و دابەشکردنی موچەی موچەخۆران لەکاتی خۆی دا، هاوکات کارکردن بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی لێکرایەوە.


هەواڵی زیاتر