رونکردنەوەو ئاگادارییەک لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

10/04/2019

رونکردنەوەو ئاگادارییەک لە خانەی راپەڕاندنەوە
لەدوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان، ژمارەیەک هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پلەی رێکخراوەیی جیا جیا، و هەندێ لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە راو بۆچون و نوسین و قسەکانی خۆیان، لە کەناڵەکانی راگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قسەی نافەرمی کاک نەوشیروان دەهێننەوەو دەیکەن بە بەڵگە.

بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شێوازە لە کاری راگەیاندن بە جۆرێک لە ساختەو بوختان و گەندەڵی دەزانێ، بۆیە بەتوندی ئیدانەی دەکات، و گۆڕان تەنیاو تەنیا نوسین و چاوپێکەوتنە فەرمییەکانی کاک نەوشیروان بە سەرچاوە دەزانێ، کە ئێستا لیژنەیەکی تایبەتی هەیە، بۆ کۆکردنەوەو رێکخستن و ئەرشیف کردن، جگە لەوە، گۆڕان لێپرسینەوە دەکات لەگەڵ هەر کەسێک، قسەی نافەرمی کاک نەوشیروان بکات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی.

10/4/2019


هەواڵی زیاتر