بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى حیزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان دەکات
08/04/2024
بەڕێزان: سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتى حزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان
بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمى حزبى سۆسیال دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە خۆتان و ئەندامانی پارتەکەتان دەکەین.
ھیواخوازین، کۆنگرەتان وێستگەی سەقامگیری ڕێکخراوەیی و پێشکەوتنی سیاسیی بێت بۆ خزمەتی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لە لایەک و، باشترکردنی هەنگاوەکانی کاری پێکەوەی بێت بۆ چارەسەری کێشە بنەڕەتیەکان و خزمەتکردنی پرۆسەی دیموکراتی و سیاسیی لە ھەرێمى کوردستان و عێراق لە لایەکی دیکەدا.
دووبارە، پیرۆزبایتان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
بزوتنەوەی گۆڕان
٨ی ٤ی ٢٠٢٤