نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان لە فینلاند، داواکارى و پڕۆژە بۆ رەوەندى کوردى دەگەیەنێتە پەرلەمانتاران و بەرپرسانى ئەو وڵاتە
17/04/2024
نوێنەرى
بزوتنەوەى گۆڕان لە فینلاند، داواکارى رەوەندى کوردى دەگەیەنێتە بەرپرسانى حکومى و
حیزبى پارتى دەسەڵاتدارى ئەو وڵاتە.
ڕۆز دڵشاد
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکان، بەنوێنەرایەتی ئەنجومەنی فینلاندى بزوتنەوەى گۆڕان لەشاری
تورکۆى ئەو وڵاتە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومەتی خۆجێی و بەرێوەبەری پۆلیس و بەرپرسی
پلاندانان و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە و پەرلەمانتاری ئەوروپا و گەورە
دادوەری فینلەندی دیدارى ئەنجامدا و بەشداریکرد لە کۆبونەوەی ناوخۆی پارتى کۆکۆموس
کە پارتى دەسەڵاتدارى وڵاتەکەیە.
لەو
دیدارانەدا، نونێنەرەکەى بزوتنەوەى گۆڕان کۆمەڵێک پرس و داخوازى و پڕۆژەى پەیوەست
بە پەنابەران لەناویاندا رەوەندى کوردى وروژاند و گفتوگۆى هەمەلایەنەیان لەبارەوە
کران، هاوکات بەشدارى دانیشتنی پەرلەمانی فینلاندی کرد و کۆمەڵێک پرۆژە تاووتوێ کرا و دەنگدانیان لەسەر
درا کە بۆ پەنابەران و رەوەندى کوردى گرنگن.