کۆیە؛ شاندێکى حیزبی دیموکرات سەردانى گۆڕان دەکات

18/04/2024

شاندێکى حیزبی دیموکراتی رۆژهەڵاتى کوردستان سەردانی مەکۆی کۆیەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن و لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى هەردولا و چەند پرسێکى دیکە تاوتوێ دەکەن.

بەکر قادر باژێروانی کۆیە وئەندامانی ئەنجومەنی قەزاى کۆیەى بزوتنەوەى گۆڕان پێشوازى لە شاندێکى حیزبی دیموکراتی رۆژهەڵاتى کوردستان دەکەن و لە دیدارێکدا جگە لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان هەردولا گفتوگۆکرا لەبارەى دۆخى سیاسى و ئاڵنگاری و پێشهاتە نوێیەکان.

شاندى بزوتنەوەى گۆڕان جەختى لە پێویستى یەکڕیزى و یەکدەنگى و یەک گوتارى پارتە سیاسییە کوردییەکان کردەوە بەوەى تەواوکەر و هەماهەنگی یەکتر بن بەتایبەت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا.


هەواڵی زیاتر