ژوری ڕۆژنامەوانی: نەبونی میدیای نیشتمانی زیانی لە پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسی داوە
21/04/2024
ژوری ڕۆژنامەوانی
بزوتنەوەى گۆڕان لە یادی رۆژنامەگەری کوردییدا، پیرۆزبایی ئاراستەی رۆژنامەنوسان دەکات
و رایدەگەیەنێت؛ لەبەردەم ئارامگەی شەهیدانی قەڵەم و ئازادیخوازانی کوردستان سەری ڕێز
و وەفا دادەنەوێنین و، جەخت لەسەر خەباتی نەپساوە بۆ گەشەپێدانی ژیانی دیموکراسی و
لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری
لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە"، هاوکات دەستپشخەری بۆ داڕشتنی (پەیماننامەی
ئاکاری میدیایی) دەکات کە هەموو لایەک پابەندبکات بە پەیوەستبون بە بنەما ئیتیکیەکانی
پیشەکە و دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و تۆمەت و لە کەدارکردن.
لەو
راگەیەندراوەدا کە بەبۆنەى (١٢٦) ساڵەى یادى رۆژنامەگەرى کوردیەوە بڵاویکردەوە،
ژورى رۆژنامەوانى ئاماژە بەوە دەکات؛ یادی ڕۆژنامەگەری، هاوکاتە لەگەڵ قەیرانی سیاسیی
و نەبونی دامەزراوە شەرعیەکان و لەمپەڕەکانی بەردەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان، لەم هەلومەرجەدا میدیای کوردیش لەبەردەمی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و داڕشتنی
گوتارى میدیاییە، بۆ پاراستنی یەکڕیزى گەلى کوردستان و دورخستنەوەى مەترسییەکانى
دوبەرەکى و شەڕى ناوخۆ و قوڵکردنەوەی کێشەکان، بەشێوەیەک جیاوازییەکان بکرێنە خاڵی
بەهێز و هاوبەش بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن بە چاودێرى ڕێکخراوە بیانییەکان".
هەروەک ئەوەدەخاتەڕو؛ نەبونی میدیای نیشتمانی و
میدیای هاوسەنگ زیانی زۆری لە پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسی داوە، بەشێوەیەک میدیاى حیزبى
و میدیاى کەسى و ئەجێنداى تایبەت؛ بە سروشتی خۆی ڕاستی ڕوداوەکانیان لە یەک گۆشەنیگاوە
نیشانداوە، بەمەش بابەتیبون و پیشەیبون و دەستەبەری زانیاری بێلایەن بۆ هاونیشتمانیان
لە ئاستێکی لاواز و خراپدا بوە، هەربۆیە هاوتەریبی کایەى سیاسى و ئیدارى و حوکمڕانى؛
میدیاش پێویستى بە چاکسازی ڕیشەیی و بەخۆداچونەوە و خۆڕێکخستنەوەیە.
دەقى راگەیەندراوەکە:
سەد و بیست
و شەش ساڵ لەمەوبەر، لە رۆژی (٢٢) نیسانی (١٨٩٨) له تاراوگهدا، یهكهمین ژمارهی
(رۆژنامهی كوردستان) له قاهیرهی پایتهختی میسر به چاپ گهیهندرا.
ئهم وهرچهرخانه
مێژوییه له كات و ساتێكدا، كه هێشتا چاپ و نوسین به زمانی شیرینی كوردی دیاردهیهكی
بهربڵاو نهبو؛ داهێنانێکی پڕ خزمەت بو، کە سهرباری ڕۆڵه رۆژنامهوانیهكهی،
ئهركی بڵاوكردنهوهی نوسین و بیروڕای میللەتەکەمانی كهوته سهرشان و بهشدارییهكی
گهورهی له گواستنهوهی نهتهوهكهمان بۆ قۆناغی نوسین و ڕۆشنگەری كردوه.
لە یادی
رۆژنامەگەری کوردییدا، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی رۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین،
هاوکاتیش لەبەردەم ئارامگەی شەهیدانی قەڵەم و ئازادیخوازانی کوردستان سەری ڕێز و وەفا
دادەنەوێنین و، جەخت لەسەر خەباتی نەپساوە بۆ گەشەپێدانی ژیانی دیموکراسی و لابردنی
ئاستەنگەکانی بەردەم ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی
کوردستان دەکەینەوە.
میدیاکاران
و ڕۆژنامەنوسانی بەڕێز..
یادی ڕۆژنامەگەری
ئەمساڵ، هاوکاتە لەگەڵ قەیرانی سیاسیی و نەبونی دامەزراوە شەرعیەکان و لەمپەڕەکانی
بەردەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لەم هەلومەرجەدا میدیای کوردیش
لەبەردەمی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و داڕشتنی گوتارى میدیاىیە، بۆ پاراستنی یەکڕیزى گەلى
کوردستان و دورخستنەوەى مەترسییەکانى دوبەرەکى و شەڕى ناوخۆ و قوڵکردنەوەی کێشەکان،
بەشێوەیەک جیاوازییەکان بکرێنە خاڵی بەهێز و هاوبەش بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن بە
چاودێرى ڕێکخراوە بیانییەکان.
بە
چاوخشاندنەوە بە ئەزمونى میدیا لە هەرێمى کوردستاندا؛ دەردەکەوێت نەبونی میدیای نیشتمانی
و میدیای هاوسەنگ زیانی زۆری لە پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسی داوە، بەشێوەیەک میدیاى
حیزبى و میدیاى کەسى و ئەجێنداى تایبەت؛ بە سروشتی خۆی ڕاستی ڕوداوەکانیان لە یەک
گۆشەنیگاوە نیشانداوە، بەمەش بابەتیبون و پیشەیبون و دەستەبەری زانیاری بێلایەن بۆ
هاونیشتمانیان لە ئاستێکی لاواز و خراپدا بوە، هەربۆیە هاوتەریبی کایەى سیاسى و ئیدارى
و حوکمڕانى؛ میدیاش پێویستى بە چاکسازی ڕیشەیی و بەخۆداچونەوە و خۆڕێکخستنەوەیە، بەشێوەیەک
ڕۆژنامەوانی وەک ئامرازێکی پەیوەندی سیاسیی لە خزمەت خەڵک و بەشداربێت لە بیناکردنی
حوکمڕانییەکى دروست و وەڵامدەرەوە.
سهرباری
ئهوهی، که ڕەوتی رۆژنامهگهری ههنگاوی باش بهرهو پێش چووه، بهڵام ههڕهشهکانی
سهر ئازادی و بهتایبهت ئازادی رۆژنامهگهری، نهک ههر کهمنهبوونهتهوه،
بهڵکو رۆژ به رۆژ و له ناوهند و شوێنی جیاوازی هەرێمى کوردستاندا له زیادبووندان،
خوڵقاندنی ئهم ههلومهرجه وێنای ههرێمهکهمانی، نهک له ناوخۆی
کوردستان، بهڵکو لهسهر ئاستی نێودهوڵهتی ناشیرین کردوه، که بەپێی ڕاپۆرتی
ڕێکخراوه نێودهوڵهتیهکانی پهیوهست به ئازادی رۆژنامهوانی و مافەکانی مرۆڤ
له پۆلێنبهندی ئهو جێگایانهن، که ئاستی پێشێلکارییەکان تیایدا بەرزە.
لە کۆتایدا،
دوبارە پیرۆزبایی لە میدیاکاران دەکەین و ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە تا دەستپشخەری بۆ
داڕشتنی (پەیماننامەی ئاکاری میدیایی) بکەین، کە هەموو لایەک پابەندبکات بە پەیوەستبون
بە بنەما ئیتیکیەکانی پیشەکە و دورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و تۆمەت
و لە کەدارکردن، لەبەرامبەردا ئەرکی حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانە یاسا
کارپێکراوەکانی جێبەجێ بکەن و، مافەکانی رۆژنامەنوسان لەسەروھەمویانەوە پێدانی زانیاری
و بنەماکانی شەفافیەت بپارێزن.
ژوری ڕۆژنامەوانی
بزوتنەوەی گۆڕان
٢١ی نیسانی
٢٠٢٤