شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان لە یادى رۆژنامەگەرى کوردیدا سەردانى میدیاى گۆڕان دەکات

22/04/2024

شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى میدیاى گۆڕان دەکات بەمەبەستى بەرزراگرتنى یادى رۆژنامەگەرى کوردى و پیرۆزبایی لە میدیاکاران و دوپاتکردنەوەى پاڵپشتى بۆ راپەڕاندنى ئەرکە رۆژنامەوانییەکانیان بۆ خستنەڕوى خەم و کۆژان و داواکارییەکانى خەڵک بە رەچاوکردنى ئیتیک و یاسا و بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى.

ئەمڕۆ دوشەممە (2024/4/22)، وەفدێکى بزوتنەوەى گۆڕان کە پێکهاتبون لە سەفین مەلاقەرە و ژمارەیەک لە ئەندامانى جڤاتى نیشتمانى و ئەندامانى ژورەکان، بەمەبەستى پیرۆزبایی یادى رۆژنامەگەرى کوردى لە تەواوى میدیاکاران و ستافەکانی دامەزراوەى میدیاى گۆڕان سەردانى کەناڵى کەى ئێن ئێن و رادیۆى گۆڕان و دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێن و وێبساتى زەمەنیان کرد،.

لە سەردانەکەیاندا بۆ دامەزراوەى میدیایی گۆڕان سەفینی مەلا قەرە سەرکردە لە بزوتنەوەی گۆڕان بۆ یادی رۆژنامەگەری کوردی رایگەیاند: رەوانشاد نەوشیروان مستەفا هەوڵی بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوکانى داوە  لە رێگەی میدیای گۆڕانەوە بۆ ئەو مەبەستە تێکۆشاوە ئێستاش بزوتنەوەى گۆڕان و میدیاکەى هەمان ئامانجیان هەیە، ستایشى کارمەندانی دامەزراوەکەشى کرد کە لەگەڵ بەردەوامی فشارەکان بەردەوامن لە کارکردن.

هاوکات چۆمان محەمەد رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: میدیای گۆڕان و رۆژنامەنوس و کارمەندەکانى پیشەییانە کاری رۆژنامەوانییان کردوە و ئیتیکی رۆژنامەوانییان پاراستوە و هەمیشە دەنگ و رەنگى خەڵک بون، وەک بزوتنەوەکەش هەمیشە پاڵپشتی رۆژنامەوانەکانیان دەکەن.

لاى خۆیانەوە بەڕێوەبەرانى دامەزراوەکە لەگەڵ ستایشى پێزانینى بزوتنەوەى گۆڕان و شاندەکە بۆ کارەکانیان، دوپاتیان کردەوە لە چوارچێوەى ستراتیژ و بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و روانگەى بۆ فراوانکردنى ئازادییەکان و لەناویاندا ئازادى رۆژنامەگەرى نیشتیمانیانە و پیشەییانە کاریان بۆ بەرژەوەندى چاکەى گشتى و بێ گوێدانە بەردەوامیی فشار و کاریگەرییەکان هەوڵى پێشخخستنى کارەکانیان داوە.


هەواڵی زیاتر