فینلاند؛ ئەنجومەنى بزوتنەوەى گۆڕان کێشەکانى رەوەندى و کوردى و پرسى کۆچبەران دەگەیەنێتە جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ
25/04/2024
وەفدێکى
ئەنجومەنى بزوتنەوەى گۆڕان لە فینلاند، کێشەکانی رەوەندی کوردی و پرسى کۆچبەران و
ناردنەوەی زۆرەملێ و چەند پرسێکى دیکە دەگەیەننە جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى
لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى ئەو وڵاتە.
رۆژى (٢٤/٤/٢٠٢٤)
وەفدێکی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەوڵاتی فینلاند کە پێکهاتبوون لە سیروان سابیر
بەرپرسی ئەنجومەن، ڕۆز دڵشاد شاکر بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکان و حەیدەر زەهاوی بەرپرسی
پەیوەندی سیاسی، سەردانی پەرلەمانی فینلاندیان کرد و لەگەڵ پەرلەمانتار سارا سۆفیا
ئەندامی پەرلەمانی فینلەندا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ کۆبونەوە.
لە دیدارەکەدا
وەفدى بزوتنەوەى گۆڕان کێشەکانی ڕەوەندی کوردی وەک کێشە خیزانیەکان و پێشنیار بۆ
چارەسەرکردنی، پرس و داواکارى رەوەندى کوردى ناردنەوەی کۆبەران بە زۆرەملێ
بەتایبەت ئەو کوردانەى کەیسەکانیان یەکلانەبوە و خستنەڕوى پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنى
خرانەڕو.