هەولێر؛ وەفدێکی یۆنامی سەردانی مەکۆى بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
06/05/2024
بزوتنەوەى
گۆڕان لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شاندى یونامى، جەخت دەکاتەوە کە بڕواى نەگۆڕى هەیە
بە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا.
ئێوارەى ئەمڕۆ
دوشەممە (٦ى٥ى٢٠٢٤)، وەفدێکی یۆنامی سەردانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و
لەلایەن دەستەی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەولێرەوە پێشوازیان لێکرا .
لە
دیدارێکدا گفتۆگۆکرا لەبارەى پرسی هەڵبژاردن
و دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و عێراق، جەخت لە هەڵوێستی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە
کە هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردندا بوە لە وادەى خۆیدا و بۆئەوەى هەرێمى
کوردستان نەکەوێتەوە ئەم قۆناغەوە یەکەم هێزى سیاسی بوە کە فراکسیۆنەکەى پڕۆژە
یاساى پێشکەشى پەرلەمان کردوە و ئێستاش پێیوایە؛ ئەنجامدانى هەڵبژاردن زۆر پێویستە بۆ پێدانەوەى شەرعیەت بە
دامەزراوەکان و پاراستنى قەوارەى هەرێمى کوردستان.