وەفدێکى گۆڕان ژمارەیەک داواکارى رەوەندى کوردى دەگەیەنێتە باڵیۆزخانەى عێراق لە فینلەندا و ئستۆنیا

11/05/2024

وەفدێکى ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان ژمارەیەک داواکارى رەوەندى کوردى ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى عێراق لە فینلەندا و ئستۆنیا دەکات.

سیروان سابیر بەرپرسی ئەنخومەنی فینلاندی بزوتنەوەی گۆڕان  و ڕۆز دڵشاد بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکان سەردانى باڵیۆزخانەى عێراق لە فینلەندا و ئستۆنیا دەکەن لە دیداریان لەگەڵ مخلص علی رجب کاربەڕێکەری سەفارەت و تانیا ععەبدولقادر جێگری کار بەڕێکەر و شەیماء و بەڕێوبەری کارگێڕی، چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری پێشکەشى خاتوو تانیا کرا لەپاى ئەو کار و هاوکاریانەی پێشکەشی هاونیشتمانیانی عێراق بە گشتی و رەوەندی کوردی بە تایبەتی کردوە لە ماوەی چوار ساڵی کار کردنی لە باڵیۆزخانە. 

هاوکات رۆڵی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە فینلەندا خرایەڕو لە کۆکردنەوەی لایەنە سیاسی و جۆراوجۆرەکان لە بۆنە ئاینی و نەتەوەیەى و کۆمەڵایەتیەکاندا و داواشکرا باڵیۆزخانە هەوڵەکانى زیاتر بەگەڕبخات بۆ دابینکردنی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی بۆ رەوەندى کوردى لە فینلەندا.

لاى خۆیەوە مخلص على ستیاشى سەردان و رۆڵى ئەنجومەنى بزوتنەوەی گۆڕانى کرد و ئەوەى خستەڕو کە کاری جدیان کردوە بۆ هێنانی تیمێک لە وەزارەتی ناوخۆ لە بەغداوە بۆ دابینکردنی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و ئاشکراى کرد تیمەکە چاوەڕوانی ڤیزەن بۆ گەیشتن بە فینلەندا و دوپاتى کردەوە کە باڵیۆزخانە بەردەوام دەبێت لە هاوکاری هاو نیشتمانیان لەو وڵاتە.


هەواڵی زیاتر