وەفدێکی گۆڕان بەشداریی کۆنفرانسی فیدراسۆنی کوردانی فینلەندا دەکات

14/05/2024

وەفدێکی ئەنجومەنى فینلەنداى بزوتنەوەى گۆڕان بەشداریی کۆنفرانسی فیدراسۆنی کوردانی ئەو وڵاتە دەکەن کە لە هیلسنکی پایتەخت بەڕێوەچو.

کۆنفرانسی ساڵانەی ڕیکخراوی فیدراسۆنی کوردانی فینلاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و (٢٧) پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە پشتیوانی کارو چالاکیەکانی دەکەن کار بۆ چالاکی گەشەپیدانی گەنجان و کۆڕو کۆبونەوە وسیمینار لەبارەی ناساندنی کێشەکانی کورد و پەرەدان بە فێربوونی زمانی کوردی و ڕێکخستنی بۆنە نەتەوەییەکان دەکات.

لەکۆنفرانسی ئەمساڵى فیدراسیۆنەکەدا هەریەکە لە ڕۆز دڵشاد بەرپرسی پەیوەندیەگشتیەکان و شۆخان فازیل بازنەوانی هیلسنکی بە نوێنەرایەتى ئەنجومەنى فینلەنداى بزوتنەوەى گۆڕان بەشداری کۆنفرانسەکەیان کرد و پشتیوانی ئەنجومەنەکەیان بۆ کار و چالاکیە نەتەوەییەکانی فیدراسیۆنەکە دوپات کردەوە.


هەواڵی زیاتر