کێشەی کورد لە تورکیا بە سزا و زیندانی چارەسەر نابێت

16/05/2024

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەینێت؛ کێشەی کورد لە تورکیا بە سزا و زیندانی چارەسەر نابێت و دەڵێت: کێشەی کورد لە تورکیا، کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان، هەربۆیە سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن و، گرتنەبەری ڕێگەی سەربازی، هیچ ئەنجامێکی نابێت.

 

دەقى پەیامەکەى وتەبێژى گۆڕان دواى دەرکردنى سزاى زیندانى بۆ ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی باکوری کوردستان و تورکیا 

بە نیگەرانییەوە، لە ئەنجامی (٨٤)هەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگەییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی باکوری کوردستان و تورکیا دەڕوانین، کە بەداخەوە توندترین سزای زیندانی، لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەردا بەسەریاندا سەپاوە.
باوەڕی نەگۆڕی ئێمە، کێشەی کورد لە تورکیا، کێشەیەکی سیاسییە و پێویستی بە چارەسەرە، لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندن و دانپێدانان بە مافە ڕەواکانیان، هەربۆیە سزا و زیندانی و شەڕ و ئۆپەراسیۆن و، گرتنەبەری ڕێگەی سەربازی، هیچ ئەنجامێکی نابێت، جگە لە قوڵترکردنەوەی کێشەکان و درێژەکێشانی دۆخی نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر بۆ ناوچەکە.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
١٦ی ٥ی ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر