بەختیار عومەر ئەولى: گۆڕان بزوتنەوەى خەڵکە پێویستە بۆ خۆڕێکخستنەوە هەمو ئۆرگان و هەڵسوڕاوەکانى دڵ و هۆش و گوێیان بۆ خەڵک بکەنەوە

22/05/2024

بەختیار عومەر ئەولى، رێکخەرى ژورى پەیوەندى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان  رایدەگەیەنێت؛ لە مێژوی دور و نزیکی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا، دەیان ئەزمونی نوچدان و گرمۆڵەبون و لەناوچون و هەستانەوە، هەریەکەیان هۆکارگەل و بنەمای تایبەت بە خۆیان هەیە، ‎بزوتنەوەی گۆڕان یەکێکە لەو ئەزمونە نوێیانە، کە شایستەی تێڕامان و لێکۆڵینەوەیە و بۆ چارەسەر پێویستە بۆخۆڕێکخستنەوە هەمو ئۆرگان و هەڵسوڕاوەکانى دڵ و هۆش و گوێیان بۆ خەڵک بکەنەوە

‎ئەندامەکەى جڤاتى نیشتمانى جەخت دەکاتەوە لەوەى؛ گۆڕان بزوتنەوە و رێکخراوێکی ئاسۆییە، ستونی نییە کە باشرین رێگریی دژی دێواندنی تاک بوەو "‎ئەگەر ئێمە رێکخراوێکی ئاسۆیی بین، ناکرێت و ناگونجیت بە یاسا و رێسا و عەقڵییەتی پارت و رێکخراوە تەقلیدییە ستونییەکان، مامەڵە لەگەڵ دەرهاویشتەکاندا بکەین لەکاتێکدا کە گۆڕان بە تەنها هێزی دەنگدەرانی بەدەستەوەیە، ئەوانیش ئێستا دردۆنگ و دودڵ و بێ متمانە و دورەپەرێزن".

هەروەک ‎جەخت دەکاتەوە لەوەى بزوتنەوەى گۆڕان هەرگیز کێشەی وتار و بەرنامەی سیاسی نەبوە، بەڵکو دەنگدەرانى لێى زویربون، بۆ ئاشتکردنەوەى دەنگدەرانیش "‎باشتر وایە بزوتنەوەى گۆڕان، هەمو ئۆرگان و هەڵسوڕاوەکانی بۆماوەی دو مانگ خۆیان تەرخان بکەن و دابەشبکرێن بەسەر سەدان گروپ و دەستەوە، لە هەمو شار و شارۆچکە و گەڕەک و گوند و کوچەیەکدا،  لە دەرگای هەمو ماڵ و دوکان و شوێن کارێک بدەن دڵ و گوێ و هۆش و دەرونیان بۆ خەڵک بکەنەوە، بپرسن گوێ بگرن؛  بزانن بۆ خەڵک دڕدۆنگ و دورەپەرێز و بێ متمانە بوە لە گۆڕان؟ داوای لێبوردن و بەخۆداچونەوە و راستکردنەوەی هەڵەکانی بدات رۆژانە دەستەکان راپۆرتەکانیان ئاڕاستەی ئۆرگانەکانیان بکەن هەمو گلەیی و گازندە و توڕەیی و بێ متمانەیی کۆبەند بکەن".


هەواڵی زیاتر