د. یوسف محەمەد: كێشەی جوتیارانی هەرێم چارەسەر دەبێت

18/04/2019

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا کێشەی جوتیارانی هەرێم چارەسەر دەکرێت.

د.یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ پرسی خەرجنەكردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بەهۆی كێشە كەڵەكەبوەكانی ساڵانی رابردوی نێوان هەرێم و بەغدایە، بەتایبەت كێشەی دارایی و لە ئێستاشدا كەیسەكە لەلایەنی یاساییەوە، بەرەو پێشەوە چوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە خولی رابردو و لەم خولەی ئێستاش نوێنەرانی کورد هەوڵی چارەسەکردنی ئەو کێشەیەیان داوە و ئێستاش بەرەوپێشچونی زۆرباش هەیە لەوبارەیەوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری بازرگانیی عێراق لەسەر خەتە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و لە داهاتویەكی نزیكدا كێشەی جوتیارانی هەرێم چارەسەر دەبێت.


هەواڵی زیاتر