بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى کۆمەڵى دادگەرى دەکات

30/05/2024

بزوتنەوەى گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵى دادگەرى رایدەگەیەنێت؛ قۆناغى ئێستا دەخوازێت لایەنە سیاسییەکان یەکگوتار بن بۆ بەرەنگاربونەوەى ئەو ئاڵنگاریانەى روبەڕوى قەوارەى هەرێمى کوردستان و مافە یاسایی و دەستورى و داراییەکانى دەبێتەوە.

لەو پەیامەدا کە بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵى دادگەریەوە ئاڕاستەى مامۆستا عەلى باپیر سەرۆک و ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى کوردستانى کردوە، بزوتنەوەى گۆڕان بەپێویستى دەزانێت؛ ناوخۆى هەرێمى کوردستان بە هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ رەوایەتى دەنگدان بەهێز بکەین و "پڕۆسەى دیموکراسى بخەینەوە سەر رێڕەوى سروشتى خۆى و دامەزراوەکان بە نیشتمانى بکرێن".

دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان:
مامۆستا عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان
ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان

لە ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵى دادگەرییدا، پیرۆزبایی ئاڕاستەى بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.
دۆخ و قۆناغى ئێستا دەخوازێت، سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە یەکگوتار بن بۆ بەرەنگاربونەوەى ئەو ئاڵنگاریانەى روبەڕوى قەوارەى هەرێمى کوردستان و مافە یاسایی و دەستورى و داراییەکانى دەبێتەوە، ناوخۆى هەرێمەکەمان بە هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ رەوایەتى دەنگدان بەهێز بکەین و پڕۆسەى دیموکراسى بخەینەوە سەر رێڕەوى سروشتى خۆى و دامەزراوەکان بە نیشتمانى بکرێن، بە چەسپاندنى سەروەرى یاسا و جێبەجێکردنى بنەماکانى دادپەروەرى، قوربانیانى میللەتەکەمان بگەیەنینە کەنارێکى ئارام.



بزوتنەوەى گۆڕان
٣٠ى٥ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر