بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان دەکات

31/05/2024

بزوتنەوەى گۆڕان لە پەیامێکدا بۆ یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ قۆناغەکە وادەخوازێت بە ئەنجامدانى چاکسازیی و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و بە نیشتیمانى کردنى دامەزراوەکان، ناوخۆى هەرێمى کوردستان بەهێز بکەین.

لەو پەیامەدا کە بەبۆنەى (٤٩)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان ئاڕاستەى سەرۆک و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستانى کردوە، بزوتنەوەى گۆڕان هیوادارە ئەم یادە بکرێتە پەیامێک بۆ یەکڕیزى و تەبایی هەمو لایەنە سیاسیی و پێکهاتە جیاوازەکان، بەشێوەیەک لە یەک سەنگەرى بەرگریدا و بە یەک گوتاریی، بۆ پتەوکردنى ئیرادەى هاوکاریی و پێکەوەیی هەنگاو بنێین و "بە یەک گوتارى نیشتیمانى کاربکەن بۆ بەدەستهێنانى شایستە و مافە دەستورى و یاساییەکانى هەرێمى کوردستان لە عێراقى فیدراڵدا".


بەڕێزان:
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان
مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان

لە (٤٩)هەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستاندا، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەین.
هیوادارین ئەم یادە بکەینە پەیامێک بۆ یەکڕیزى و تەبایی هەمو لایەنە سیاسیی و پێکهاتە جیاوازەکانى گەلەکەمان، بەشێوەیەک لە یەک سەنگەرى بەرگریدا و بە یەک گوتاریی، بۆ پتەوکردنى ئیرادەى هاوکاریی و پێکەوەیی هەنگاو بنێین.
هاوکات دۆخ و قۆناغەکە وادەخوازێت، بە ئەنجامدانى چاکسازیی و روبەڕوبونەوەى گەندەڵى و بە نیشتیمانى کردنى دامەزراوەکان، ناوخۆى هەرێمى کوردستان بەهێز بکەین و پێکەوە بە یەک گوتاریی نیشتیمانى کاربکەین بۆ بەدەستهێنانى شایستە و مافە دەستورى و یاساییەکانى هەرێمى کوردستان لە عێراقى فیدراڵدا.

هەرسەرکەوتوو بن...

بزوتنەوەى گۆڕان
٣١ى ٥ى ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر