ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ میدیاکارانى ئەنجومەنى قەزاکان کۆدەبێتەوە
01/06/2024
ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ میدیاکارانى ئەنجومەنى قەزاکان
کۆبووەوە بۆ کاراکردنی ئەرکە میدییاییەکان و تاوتویکردنى دۆخى سیاسى و ئامادەکاری
بۆ هەڵبژاردنەکان.
ئەمڕۆ شەممە (٢٠٢٤/٦/١) لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان
لە سلێمانى، کۆبونەوەى ژورى رۆژنامەوانى لەگەڵ بەڕێوەبەری میدیاکانی ئەنجومەنى
قەزاکان بە ئامادەبونى بەڕێوەبەرى میدیاکانى گۆڕان بەڕێوەچو، تێدا چەند تەوەرێک
گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بەرچاو رونى درا لەبارەى دۆخى سیاسى هەرێمى کوردستان و
عێراق و دواین پێشهاتەکان و ئامادەکارییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ روبەڕوبونەوەى
ئاڵنگارییەکان و هەڵبژاردنەکانى داهاتو.
هاوکات چەند بابەتێکى زانستى پەیوەست بە چۆنیەتى گوتارى
سیاسى و رۆڵ و کاریگەرى دیجیتاڵ میدیا و هەماهەنگى میدیاى ئەنجومەنى قەزاکانى
بزوتنەوەى گۆڕان و ژورى رۆژنامەوانى و میدیاى گۆڕان خرانەڕوو، رۆڵى میدیاى
ئەنجومەنى قەزاکانیش وەک ئۆرگانێکى کاریگەر نرخێندرا.
لاى خۆیانەوە؛ بەڕێوەبەری میدیای قەزاکان بە سەرنج و
پێشنیازەکانیان بەشدارییان کرد و گفتوگۆى کراوە لەنێوان ئامادەبوان کرا بە
ئاڕاستەى کارى پێکەوەیی و بەرپەرچدانەوەى هێرشى ناڕەوا و بە مەبەست بۆ سەر
بزوتنەوەى گۆڕان.