بەبەشدارى نوێنەرى گۆڕان، هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە فینلاند کۆبونەوە
02/06/2024
بە بەشدارى نوێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان، کۆبونەوەی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچو بۆ چالاککردنەوەى کۆمیتەی هێزو لایەنەسیاسیە کوردستانیەکان و کارى پێکەوەیی بە ئامانجى گەیاندنى داخوازى و ئاریشەکانى رەوەندى کوردى و بەدەستهێنانى پشتیوانى دەرەکى زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلى کورد.
لە
کۆبونەوەکەى نوێنەرانى هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، هەریەکە لە سیروان
سابیر بەرپرسی ئەنجومەنی فینلاندی بزوتنەوەی گۆڕان و حەیدەر زەهاوی بەرپرسی پەیوەندیە
نیشتمانیەکان بە نوێنەرایەتى بزوتنەوەى گۆڕان بەشداربون، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەى
چۆنیەتى کاراکردنەوەى کۆمیتەی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان کرا بۆئەوەی لە
داهاتودا لە هەر ئەگەرو پێشهاتێک کە ڕوو لە کورد و کوردستان بکات نوێنەری هێزو لایەنەسیاسیەکان
بەیەکگرتووی کار لەسەر دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بکات و دەنگ وڕەنگی کوردستانیانی ناوەوە
بگەیەننە پارت و دامەزراوە فەرمییەکان لە ولاتی فینلاد.
لە
کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران وێڕاى جەختکردنەوە لە دید و بەرنامەى
سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان پەیوەست بە دۆزى رەواى گەلى کورد و رەوەندى کوردى و ئامادەیی
هاوکاری و کاری هاوبەش و پێکەوەییان دەربڕی لەپیناو خزمەتکردن بە رەوەندى کوردى و
دۆزى کرد و بەرژەوەندی گشتی کورد و کوردستان.