ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە
09/06/2024
رۆژى
شەممە (2024/6/8)، ئەنجومەنی قەزای ناوەندى سلێمانى بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبونى
بازنە و رایەڵەکان یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى لە مەکۆ ئەنجامدا.
لە
کۆبونەوەکەدا دۆخى سیاسى و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەکان تاتوێ کران و جەخت لە
پشتیوانى داوا رەواکانى خەڵک بۆ دابینکردنى خزمەتگوزارى زیاتر و پرۆژەى گرنگ و
ستراتیژى بۆ شارى سلێمانى، لاى خۆیەوە رەئوف کاکى باژێروانى سلێمانى بزوتنەوەى
گۆڕان جەختى لە پێداگرى لە کارکردن بە بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کردەوە و
رایگەیاند: بزوتنەوەى گۆڕان سورە لەسەر جێبەجێکردنى بەرنامەى سیاسى خۆى بۆ پرسە
جیاوازەکان و ئێمەش هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ پتەوکردنى رایەڵەى پەیوەندى
نێوان خەڵک و تیمەکانمان لە حکومەتى خۆجێی و حکومەتى هەرێم بە ئاڕاستەى
وەڵامدانەوەى داخوازییەکانیان.
هاوکات
لە کۆبونەوەکەدا دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ تەواوکردنى
هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئاڵنگارییەکانى قۆناغى نوێ و هەڵبژاردنەکان گفتوگۆکرا و
ئامادەبوان دوپاتیان کردەوە کە تەواوى هەوڵەکانیان بەگەڕ دەخەن بۆسەرخستنى بەرنامەى
گۆڕان لەپێناو خزمەتکردنى زیاتر بە خەڵک.