ئەنجومەنى قەزاى کفرى رێزلێنان دەبەخشێتە ژورى رۆژنامەوانى و میدیاى گۆڕان
09/06/2024
ئەمڕۆ
یەکشەممە (2024/6/9)، ئەنجومەنى قەزاى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى ژورى
رۆژنامەوانیان کرد لە مەکۆى سەرەکى و رێزلێنانیان بەخشیە ژورى رۆژنامەوانى و
میدیاى گۆڕان لەپاى پاڵپشتى و روماڵى بەردەوامى میدیاى گۆڕان بۆ خۆپیشاندان و
داواکارییەکانى خەڵکى شارەکە.
رۆڤان
سەروەت، باژێروانى کفرى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەى بە رۆڵى میدیاى گۆڕان کرد لە
گەیاندنى داخوازییەکانى خەڵکى کفرى و روماڵى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى ساڵى
رابردوى دانیشتوانى قەزاکە بۆ دابینکردنى خزمەتگوزارى و جێبەجێکردنى کۆمەڵێک پڕۆژە
و رەخساندنى هەلى کار، وتیشى: ئێمە بەردەوام دەبین لە فشار و هەوڵەکانمان بۆ
خزمەتکردنى زیاترى شارى کفرى و خەڵکەکەى و پشتیوان و پاڵپشتى تەواوى داواکارییە
رەواکانیان و چاودێر دەبین بەسەر جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنانەى بەرپرسانى حکومى لە
ماوەى خۆپیشاندانەکاندا بە ئێمەو خەڵکیشیان داوە، جگە لە نرخاندنى روماڵى
بەردەوامى میدیاى گۆڕان، داواکارین میدیاکەش بەردەوامبێت لەگەیاندنى داواکارییەکان
و دەنگى ناڕەزایەتى و داواکارى خەڵک.
لاى
خۆیەوە د. ئەرکان رەئوف، پێزانینى ئەنجومەنى قەزاى کفرى بۆ ژورى رۆژنامەوانى و
میدیاى گۆڕان بەرزنرخاند و رایگەیاند: بزوتنەوەى گۆڕان و میدیاکەى پاڵپشتى داواکارى
خەڵک لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکان بە ئەرکى ئەخلاقى و میدیایی خۆى دەزانێت، میدیاى
گۆڕان بەردەوام دەبێت لە روماڵ و گەیاندنى داخوازییەکانى خەڵکى کفرى و تەواوى
ناوچەکانى دیکەى کوردستان بە ئامانجى بەدەمەوچونى لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ داواکارییەکان
و دابینکردنى ژیانێکى شایستە ب خەڵک.
لەو
دیدارەدا کە ژمارەیەک لە میدیاکار و ئەنجومەنى بەڕیوەبردنى میدیاى گۆڕان ئامادەى
بون، گفتوگۆکرا لەبارەى دۆخى میدیا و داواکارى رەواى خەڵک بەشێوازى مەدەنى بۆ
فشارکردن بە ئامانجى خزمەتى زیاترى خەڵک.