چۆمان محەمەد: پێویستە وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانى و لیستەکان درێژ بکرێتەوە

24/06/2024

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش وادەى پێکهێنانى هاوپەیمانى و تۆمارکردنى لیستەکان درێژ بکاتەوە و ماف بە لایەنە سیاسیەکان بدات لیستى کاندیدەکان هەموار بکەنەوە.

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاسایی و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پێویستە سەرۆکایەتى هەرێم وادیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیارى بکات و چیتر هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لەوە زیاتر دوانەخرێت.

سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی هەڵبژاردن چۆمان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتى دەکاتەوە: بەهۆی ململانێی نێوان یەكێتی و پارتییەوە هەڵبژاردن دواکەوتەوە و ئەوان بەرپرسن لەم دۆخەى لە ئارادایە، ئاماژە بەوەش دەکات بەهۆى هەمان ململانێى ئەو دو حیزبەوە هیچ گرەنتییەك نیە كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگەكانی (9 یان 10) ئەنجام بدرێت و جارێكی دیكە دوانەخرێتەوە.

رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات سەرۆکایەتی هەرێم وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش وادەى پێکهێنانى هاوپەیمانى و تۆمارکردنى لیستەکان درێژ بکاتەوە و ماف بە لایەنە سیاسیەکان بدات لیستى کاندیدەکان هەموار بکەنەوە، چونکە لەو وادەیەى پێشتر دانرابو هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا.


هەواڵی زیاتر