ئەنجومەنى قەزاى ڕواندزى گۆڕان: سزادانی خەڵکی ڕواندز ڕابگرن

04/07/2024

ئەنجومەنى قەزاى ڕواندزى بزوتنەوەى گۆڕان رەخنە لە دابیننەکردنى پشکی ڕواندز لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانى ئیدارەى سۆران دەگرێت دەگرێت و دەڵێت: سزادانی خەڵکی ڕواندز ڕابگرن.

هەروەک جەخت دەکاتەوە لەوەى پاڵپشتى داواکاریی هاوڵاتیانی ڕواندز دەکەن و "بەرپرسیارێتی دۆخى خراپی خزمەتگوزاری کە هاوڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو شارە و ئیدارەی سەربەخۆ و پێویستە؛ هەرچی زوە ئیدارەی سنورەکە کێشەی ئاوو خزمەتگوزاریەکانی دیکە لە رواندوز چارەسەر بکات".


دەقى راگەیەندراوەکە
سزادانی خەڵکی ڕواندز ڕابگرن
کێشەی نەبوونی ئاوی ماڵان لە ڕواندز کێشەیەکی سیاسیەو ئامانج لێی سزادانی خەڵکی تێکۆشەرو قارەمانی ئەوشارەیە. ئاوی تاڤگەی بێخاڵ بەشی تەواوی پارێزگای هەولێر دەکات. کە تەنها ٤کم لە کانی کۆگای ئاوی ڕواندز دورە، ئامادە نین بۆڕی و پەمپی ئاوی بۆ دابن بکەن، کەچی بە درێژایی ٤۰کم بۆ شوێنەکانیتر دابینکراوە. فەرمانگەی ئاوی ڕواندز و کارمەندانی خۆیان دەڵێن بوجەی پێویستن بۆ دابین ناکرێ تا گرفتی ئاو چارە بکەین.
ڕونە لەو بوجە قەبەو گەورەیەی ئیدارەی سۆران دەتواندرا زۆر بە ئاسانی پشکی ڕواندز لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان دابینبکرێ، بەڵام درێژەدان بە سیاسەتی سزادان و تینوکردنی ڕواندزو دۆڵی ئاکۆیان و گوندەکانیتر، بەرنامەیەکی سیاسی نەگریسە..
دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هاوڵاتیانی ڕواندز، داوا دەکەین هەرچی زوە ئیدارەی ئەو ناوچەیە کێشەی ئاوو خزمەتگوزاریەکانیتر چارە بکات. بەرپرسیارەتی ئەو دۆخە خراپەی خزمەتگوزاری لە ناوچەکە دەخەینە ئەستۆی دەسەڵاتی ئەو شارەو ئیدارەی سەربەخۆی پڕ جیاکاری..

ئەنجومەنى قەزاى ڕواندزى بزوتنەوەى گۆڕان


هەواڵی زیاتر