لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

13/07/2024

بە ئامانجی بەهێزکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ شەمە (١٣ی تەموزی ٢٠٢٤)، جڤاتی نیشتمانی کۆبونەوەی نائاسایی خۆی گرێدا.
ئەجێندای سەرەکی کۆبونەوەکە، کاری پێکەوەیی و بەیەکەوەکارکردن لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی دڵسۆز و هەمو ئەو خەڵکە ناڕازییانەی خەونی گۆڕانکارییان لە دەستنەداوە، ئەمەش لەسەر بنچینەی پڕۆژەی سیاسیی، کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵکی کوردستان بێت.
لەو ڕوانگەیەوە، جڤاتی نیشتمانی پەسەندی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو لایەنانە کرد، هاوکاتیش لیژنەی تایبەتمەند بۆ گفتوگۆ و شێوازی ڕێککەوتنەکان فراوانکرا، بە ئامانجی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر.
دلێر عەبدولخالق
١٣ی ٧ی ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر