رونکردنەوەیەکی پێویست

17/07/2024

سایتی «درەو» لە زاری ئەندامێکی بێ ناوی جڤاتی نیشتمانیەوە، بڵاوی کردووەتەوە، تێگەیشتن و ڕێککەوتنمان بۆ کاری پێکەوەیی، لەگەڵ دەزگای ستاندارد شکستی خواردوە.

لەکاتێکدا، ئەم زانیارییە هەڵەیە ڕەتدەکەینەوە، ڕاشیدەگەیەنین، کە گفتوگۆ و دانوستانەکان زیاتر پەیوەست بوە بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا.

‎لەم ڕوانگەیەوە، دوپاتی دەکەینەوە لەگەڵ دەزگای ستاندارد و ژمارەیەک کەسایەتی دڵسۆز و خۆشەویستی دیکە؛ بەردەوامین لە گفتوگۆ بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانی بەرەیەکی سیاسیی، ئەم بەرەوپێشچوونەش بۆ دوورمەودایە و تەنیا لەم هەڵبژاردنەدا ڕەنگ ناداتەوە.

‎ وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
‎١٧ی ٧ی ٢٠٢٤


هەواڵی زیاتر