لەسەر دامەزراندنى فەرمانبەر پرسیار ئاڕاستەى کۆمیسیۆن دەکرێت

23/04/2019

لەبارەى نیگەرانى سەبارەت بە دامەزراندنی چەند فەرمانبەرێک پرسیار ئاڕاستەى لقى هەولێرى کۆمیسیۆن دەکرێت و کاوە محەمەد رایدەگەیەنێت؛ دەبێت بە بەڵگە بسەلمێندرێت کە دامەزراندنەکە شەفاف و دادپەروەرانە بوە و "نابێت مافی ھیچ کەسێکی شایستە بخورێت".

ئەمڕۆ سێشەممە چەند پەرلەمانتارێکی عێراق لە ئۆفیسی ئەنجومەنى نوێنەران لە ھەولێر، بانگێشتی عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى ھەڵبژاردنەکانی عێراقیان کرد سەبارەت بەو گلەیی و رەخنانەى لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەران لەو لقەى کۆمیسیۆن هەیە.

لەوبارەیەوە کاوە محمد، ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند؛ دامەزراندنی ئەو کەسانە و نیگەرانیەکانی چەند کارمەندێکی گرێبەستی پێشو ھەبو لەبارەى شێوازى دامەزراندنەوە، بۆیە ئێمەش داوای رونکردنەوەمان لە بەرپرس ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆن کرد و جەختمان لەوەکردەوە کە دەبێ بە بەڵگە بسەلمێندرێت کە دامەزراندنەکە شەفاف و دادپەروەرانە بوە و نابێت مافی ھیچ کەسێکی شایستە بخورێت.


هەواڵی زیاتر