وێنە؛ ناساندنى کتێبى (ناوچە دابڕێندراوەکان لە نێوان هەڕەشە و سڕینەوەى ئاسۆى پێکەوە ژیان لە عێراق و ناوچەکە) لە مەکۆى سەرەکى
27/07/2024
ئەمڕۆ
شەممە (٢٧ى ٧ى ٢٠٢٤)، ژورى رۆژنامەوانى لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، کۆڕێکى ناساندنى بۆ کتێبى (ناوچە
دابڕێندراوەکان لە نێوان هەڕەشە و سڕینەوەى ئاسۆى پێکەوە ژیان لە عێراق و ناوچەکە)
بۆ نوسەر نەسرەدین مەحمود ئەحمەد رێکخست و ژمارەیەکى بەرچاو لە خوێنەران و
هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و تیمى حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێیى ئامادەى بون.
کتێبەکە
لە دوتوێى (347) لاپەڕەدا پشت بەست بە کۆمەڵێک سەرچاوەى گرنگ و چەندین بەڵگەنامە و
نەخشە ئامادەکراوە و سێ بەشى سەرەکى لەخۆدەگرێت پەیوەست بە مێژوى ناوچەکە و
قۆناغەکانى راگواستنى کورد لە ناوچەکە و عێراق لەگەڵ یەکلایی کردنەوەى ناوچە
دابڕێنرادوەکان.
نەسرەدین
مەحمود، لەبارەى کتێبەکەیەوە رایگەیاند؛ هەوڵدراوە کتێبەکە بەشێوەیەکى زانستى و
پشتبەست بە سەرچاوە و بەڵگە ئاگادار بکرێ، ناوەڕۆکەکەى باس لە هەڕەشە و مەترسییەکانى
سەر ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان دەکات لە خواروى بەدرە تا رۆژئاواى پارێزگاى
موسڵ، ئیستا هەڕەشە و مەترسیەکان لەسەر کەرکوک و خانەقین زیاترە و بەشێکى زۆرى ئەو
ناوچانە تەعریب کراون و لەناوچەى دابڕێنراوەوە کراونەتە ناوچەى داگیرکراو، ئەم
مەترسیە لەسەر خاک و زەویە کشتوکاڵییەکان هەیە و بەردەوامى هەیە.
پەیوەست
بە هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان نوسەر وتى: هەمیشە بزوتنەوەى گۆڕان لە بەرنامەى سیاسى
و پڕۆژە و ئۆرگانەکانیەوە هەڕشە و مەترسیەکانى خستەوەتەڕو، هەڵوێستى جدى لەسەریان
هەبوە و داواى کردوە حیزبە دەسەڵاتدارەکان بەرپرسیارێتى نەتەوەیی و نیشتمانییان
هەبێت لەو روەوە هاودەنگبن و کاربکەن بۆ راگرتنى ئەو هەڕەشە و مەترسییانە و ئەو
پرسە بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتى و حیزبیەکانیانەوە، چونکە ئەوە کێشەى مێژوى و
خاک و خەڵکى کوردستانە".
نیگەرانى
خۆشى خستەڕو لەوەى ئەو ناوچانە لەروی سامانی سروشتی و كشتوكاڵەوە دەوڵەمەندن و چاوى
لایەنە ناکوردەکانى ناوچەکەیان لەسەرەو مادەی (١٤٠)ى دەستوریش بەمەبەست پەکخراوە و
پارتى و یەکێتیش لەو روەوە بێدەنگ و بێ هەڵوێستن.