وێنە؛ بەڕێوەچونى کۆڕى دەستور و تێگەیشتن لە گەوهەرى دەسەڵات کوردبون و ئایندەسازى

03/08/2024

ئەمڕۆ شەممە (٣ى ٨ى ٢٠٢٤)، ژورى رۆژنامەوانى لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى، کۆڕێکى لەژێر ناوى (دەستور و تێگەیشتن لە گەوهەرى دەسەڵات کوردبون و ئایندەسازى) بۆ د. موحسین ئەدیب دکتۆرا لە دەستور رێکخست و ژمارەیەکى بەرچاو لە هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و تیمى حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێیى ئامادەى بون.

د. موحسین ئەدیب، لە کۆڕەکەیدا ئاماژەى بە گرنگى دەستور کرد بۆ هەر کۆمەڵگەیەک بەوپێیەى پەیمانێکى کۆمەڵایەتییە و دەسەڵات لە رەهایی و خراپ بەکارهێنان دەپارێزێت و وتى: یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە خاوەنى دەستورى خۆى نیە، کە دەستورت نەبو واتە خاوەنى چوارچێوەیەک نیت بۆ دەسەڵات و بەڕێوەبردن و لەم دۆخەشدا دەسەڵات ئەوەى بیەوێت ئەنجامى بدات دەیکات، چونکە دەسەڵات حەزى بە نەبونى چواچێوەیەک و لەقاڵبدانیەتى".

هەروەک رونى کردەوە کە بە گشتى دەسەڵات دەیەوێت دەستور نەبێ یان دەستورێكی كاتی هەبێ بۆئەوەی دەسەڵات و بەژەوەندی خۆی بپارێزێ و ممارەسەی رۆژانەی خۆشی بكات بە دەستور، بەمەش دۆخی ناسیستم دروست دەبێ، لەکاتێکدا لە نەبونى دەستوردا حوكمڕانیەكی خراپ درەست دەبێ، ئەم دۆخەى لە هەرێمى کوردستانیش هەیە بە گەندەڵى و نادادى و پێشێلکردنى ئازادییەکان و بەزاندنى سنورى دەسەڵاتەکان پەیوەندى بە غیابى دەستورەوە هەیە.

وتیشى: یەکێک لە کێشەکانى ئەم ناوچەیە ئەوەیە تائیستا دەوڵەتى راستەقینە دروست نەبوە، بۆیە رەگەزى نادەوڵەتى زۆر بەهێزە، بەڵام دەستور دەسەڵاتی رەهای دەسەڵاتدار سنوردار دەکات و ماف و ئازادییەكانى هاوڵاتیان و تاکیش دەپارێزێ و باڵانس دەگەڕێنێتەوە بۆ كۆمەڵگە.


هەواڵی زیاتر