بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێک ئاڕاستەى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات
15/08/2024
بزوتنەوەى گۆڕان پەیامێکى پیرۆزبایی ئاڕاستەى پارتى دیموکراتى کوردستان بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى پارتەکەوە و رایدەگەیەنێت: هیوادارین ئەم یادە هەوێنى کارى هەمەلایەن بێت لەپێناو یەکڕیزى و سەقامیگیرى و ئاشتى و چاکسازى و چاکسازى و خزمەتگوزارییە گشتیەکاندا.
لەو پەیامەدا کە ئاڕاستەى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئەندمانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى کراوە لەگەڵ پرۆزبایی ساڵیادەکە ئاماژە بەوە کراوە ئەم یادە لەکاتێکدایە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە لەبەردەم چەندین ئاڵنگاری و مەترسیدان، ئەوەش لە سەرجەم حیزب و الیەنە سیاسییەکان دەخوازێت بە یەکگوتاریی و دیدێکی نیشتیمانیانەوە کاربکەن و دەستی تەبایی و برایەتی و پێکەوە کارکردن بۆ یەکتر درێژ بکەن، بۆ بەهێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حوکمڕانی و دامەزراوە نیشتیمانییەکانی هەرێمی كوردستان کە خۆی دەبینێتەوە لە هەڵبژاردنێکی شەفاف و پاک و بێگەرد کە گوزارشت لە خواستی راستەقینەی هاونیشتیمانیان و دەنگدەران بکات.
دەقى راگەیەندراوەکە:
بەڕێز: کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی
لە (٧٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەین.
ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە لەبەردەم چەندین ئاڵنگاریی و مەترسیدان، ئەوەش لە سەرجەم حیزب و الیەنە سیاسییەکان دەخوازێت بە یەکگوتاریی و دیدێکی نیشتیمانیانەوە کاربکەن و دەستی تەبایی و برایەتی و پێکەوە کارکردن بۆ یەکتر
درێژ بکەن، بۆ بەهێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حوکمڕانی و دامەزراوە نیشتیمانییەکانی هەرێمی كوردستان کە خۆی دەبینێتەوە لە هەڵبژاردنێکی شەفاف و پاک و بێگەرد کە گوزارشت لە خواستی راستەقینەی هاونیشتیمانیان و دەنگدەران بکات، هەروەها بە نیشتیمانیکردن و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی
پێشمەرگەو روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و گرتنەبەری ئەو هەنگاوانەی گرەنتین بۆ بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆدا، هاوتەریب لەگەڵ زامنکردنی بەدەستهێنانی مافە دەستوریی و یاسایی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنەوە پێگەی هەرێم و کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا.
هیوادارین ئەم یادە هەوێنی کارکردنی هەمەالیەنەبێت لەپێناو یەکڕیزیی و سەقامگیریی و ئاشتی و ئاوەدانی و چاکسازیی و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، بەجۆرێک لە ئاستی خواست و داخوازییەکانی میللەتەکەماندا بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان
١٥ى ئابی ٢٠٢٤
کلیک لێرە بکە