گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەى گۆڕان چەند پرسێکى ناوخۆیی تاوتوێ دەکات

28/08/2024

گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی و پەیوەست بە دۆخى بزوتنەوەی گۆڕان  کۆبوەوە.

فوئاد جەمال سەلام، بەرپرسی گۆشەی بەریتانیا لە کۆبونەوەکەدا بەرچاوڕونى دا لەبارەى دوایین ئامادەکارییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ قۆناغى نوێ لەناویدا پڕۆسەى هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ سەرلەنوێ چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان.

لە کۆبونەوەکەدا میکانیزمەکانى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان خرایەڕو کە لە ئۆرگانەکانى دیکە و بازنە و ئەنجومەنى قەزاکان و رەوەندى کوردى لە رابردودا بەڕێوەچو، هاوکات هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتی گشتی لەلایەن دڵشاد حافز و هیوا ساڵح ئەندامانی جڤاتی گشتی رونکرایەوە کە وەک هەنگاوى یەکەمى هەڵبژاردنى خانەى راپەڕاندن بەڕێوەدەچێت و دواتریش لە جڤاتى نیشتمانى ئەندامانى دیکەى خانە و رێکخەرى گشتى هەڵدەبژێردرێن.

بەشداربوانی کۆبونەوەکە سەرنج و پێشنیازەکانیان خستەڕو جەختیشیان کردەوە لە چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ سەرخستنى پرۆسەى خۆرێکخستنەوە و کارەکانى ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چ لە ناوخۆ و دەرەوە و پشتیوانى ئەو هەوڵەى چڕکراوەتەوە بۆ ئامادەکارییەکانى قۆناغى نوێ.


هەواڵی زیاتر