وێنە؛ سیمینارى (هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان)
31/08/2024
ئەمڕۆ شەممە (٣١ى ٨ى ٢٠٢٤)، سیمینارى
(هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان) لەلایەن نوێنەری
ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوری یاسایی، لە مەکۆی سەرەکی بۆ
هەریەک لە (شۆخان حەمەڕەشید) پارێزەری راوێژکار و (شاڵاو ئەبوبەکر) ئەندامی ژوری
یاسایی، بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان و گۆڕانخوازان و تیمى حکومەتى هەرێم
و حکومەتى خۆجێى بەڕێوەچو.
شۆخان حەمەڕەشید، پارێزەری
راوێژکار بە لە سیمینارەکەدا بە وردى تیشکى خستە سەر پڕۆژەى هەموارى یاسای باری
کەسێتی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و و رونیکردەوە؛ هەموارەکە كێشەی یاسایی دروست دەکات
بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری
رۆڵی
دادگاكانیش لاواز دەكات، چونکە هەندێك پڕۆسە دەخاتە دەرەوە یان پێش دادگا دەکەوێت،
جگە لەوە "ئەم هەموارە پێچەوانە و دژبەیەك و ناكۆكە لەگەڵ هەندێك لە بڕگەكانی
دەستور و رۆڵی دادگاكان كەم دەكاتەوە یان نایهێڵێ هاوکات دژ بە هەندێک لە پەیماننامەى
رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانە كە عێراق رێككەوتنی هەیە لەگەڵیان".
پەیوەست
بە لێکەوتەکانى یاساکە لە ئەگەرى تێپەڕاندنى لەسەر هەرێمى کوردستان، شۆخان
حەمەرەشید وتى: پڕۆژەکە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ناوچە دابڕێنراوەكان هەیە بەوپێیەى
لەو ناچانە راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێ، لە نەبونی پەرلەمانی كوردستان بۆشایی یاسایی دەكرێت
كاریگەریشى لەسەر هەرێمی كوردستان هەبێت".
لاى
خۆیەوە شاڵاو ئەبوبەکر، باسێکى مێژویی سەبارەت بە یاساى بارى کەسێتى و بۆچونە
جیاوازەکانى مەزهەبەکان کرد و وتى: ئاڕاستەیەک کە پێیانوایە لە رابردودا بۆچون و
تێڕوانینەکانیان فەرامۆشکراون لەم هەموارەدا ئەو بۆچونانەیان سەپاندوە کە بەشێکى پێچەوانەی
دەستوری هەمیشەیی عێراق و دژ بە ئاڕاستەى یاساى بارى کەسێتیە و لەگەڵ ەوەى
گرنگیەکى ئەوتۆ بۆ یاسا ناهێڵێتەوە، پیاو تێیدا باڵادەستە و مافی ژنی تێدا زۆر پێشێلكراوە".
وتیشى:
هەموارى یاساکە بەم شێوەیەى ئێستا دەروازە دەكاتەوە بەروى كۆمەڵێك پڕۆسەی هاوسەرگیری
كە نامۆیە بە كۆمەڵگەی كوردی و تەنانەت کۆمەڵگەى عێراقیش، بەڵام ئەگەر هەموارى
یاساکەش تێبپەڕێت تا پەرلەمانی كوردستان پەسەندی نەكات لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ
ناكرێ، لەگەڵ ئەوەشدا دەروازەیەك دەكاتەوە هەندێ كەس بۆ جێبەجێکردنى رو لەو
شوێنانە بکەن لە عێراق کە یاساکەى تێدا بەرکار دەبێت ئەوەش رەنگە کێشە بەدواى
خۆیدا بهێنێت".
دواتر لەلایەن بەشێک لە
ئامادەبوانەوە سەرنج و بۆچون گفتوگۆکرا.