لەندەن؛ وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری بۆنەیەكی نەتەوەیی دەكات

18/11/2024


وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریکرد  لە )١٣(هەمین ساڵیادی رێكخراوی كفتە گاڵا كە لەلایەن ئیبراهیم دۆگۆس كەسایەتی دیاری باکوری كوردستان و دانیشتووی بەریتانیا خاوەنداری دەكرێت.

رێوڕەسمەكە لە هۆتێل پارک پلازا وێستمینستەر بەڕێوەچوو بە بەشداری وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان  و سەدان كەسایەتی سیاسی لە نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و سیاسەتمەداران، ئەکادیمیستەکان، یاساناسان، بازرگانان و سەرکردەکانی کۆمەڵگا ژمارەیەك پەرلەمانتاری کورد و لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی (CEFTUS)  خەڵاتی ئاهەنگی ساڵڕۆژ و خەڵاتی دەستکەوتی کۆمەڵگا کە بەناوبانگترین و شکۆمەندترین چالاکیی بەریتانیایە دابەشكرا.

ئەم سەنتەرە بەردی بناغەی بۆ پەرەپێدانی گفتوگۆو لێکتێگەیشتن لەنێوان کۆمەڵگا جیاوازەکاندا لەساڵی ٢٠١١ لە شاری لەندەن دامەزراندوە وە هەموو بەشداربوان شایەتحاڵی پابەندبوون و دەستکەوتەکانیەتی بۆ کۆمەڵگای کوردی.


هەواڵی زیاتر