بەریتانیا؛ وەفدێکی بزوتنەوەی گۆران بەشداری حەوتەمین میوانداری ساڵانەی (SME4Labour) دەكات
11/12/2024
وەفدێکی
باڵای بزوتنەوەی گۆران بەشداری حەوتەمین میوانداری ساڵانەی (SME4Labour) كرد
كە بە ئامادەبوونی سەدان سیاسەتمەدار و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و
پەرلەمانتارانی پارتی كرێكاران رێكخرا و لە دیدار و گفتوگۆكاندا روانینی بزوتنەوەی
گۆڕان پەیوەست بە دۆزی رەوای كورد و پڕۆسەی دیموكراسی و پێویستی پاڵپشتی وڵاتان بۆ
پشتیوانی لە مافە رەواكانی گەلی كورد رونكرایەوە.
لەم
کۆنفرانسە پشتگیری لە گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاگادارانە دەکرێت لەناو بزووتنەوەی کرێکاران
و SME4Labour هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی خاوەن بزنسەكان و پارتی
کرێکاران بەهێز بکات و ئامانجی ئەم کۆنفرانسە لە نزیکەوە لەگەڵ سەندیکاکان، گروپەکانی
خاوەنکاران و تاکەکان کاردەکەن، هاندەری هاوبەشی و هاوکاری بەهێزبن، هاوكات دەرفەتێکە
بۆ یەکترناسین و گوێگرتن لە وتاری سەركەوتنەكان.
لە
دیدارەکەدا جگە زیاتر لە ٢٠٠ پەرلەمانتاری بەریتانی و کەسایەتیی کاریگەرو دیاری سیاسیی
و ئابوریی و بازرگانیی و حکومیی ئەو وڵاتە
بەشداری کرد لەگەڵ سەدان خاوەن کاری سەربەخۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردن
و دۆزینەوەی هەلی کاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان و لەپێناو تێگەیشتنێکی زیاتر لەو ئاڵنگاریانە
لە ئارادان لەگەڵ گفتوگۆ و دیداری بنیاتنەرانە.
وەفدی
بزوتنەوەی گۆڕان کە لە ١٠ هەڵسوڕاوی دیار پێکهاتبوو گفتوگۆیان کرد لەگەڵ چەندین پەرلەمانتار
و خاوەنکارو کەسایەتی سیاسی بۆ هاوبەشیکردنی بیروڕا وە خستنەڕووی کێشەکانی کورد بەگشتی
و دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی.
ڕیکخەری
ژووری ڕەوەندی کوردی بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ڕێکراوی SME4Labour کرد بۆ ئەوەی لە سەرجەم کۆنفرانسەکانیان گرنگی تایبەت بە بەشداری بزوتنەوەی
گۆڕان دەدەن و خەڵاتی پارێزگای سلێمانیش لە پای هەماهەنگییە بەردەوامەکانیان؛ پێشکەش
بە ئیبراهیم دۆگاس بەڕێوەبەری گشتیی و ڕێکخەری گشتیی دیدارەکە کرد.