ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لەندەن دۆخی سیاسی و دۆخی ناوخۆیی لەگەڵ وتەبێژی گۆڕان تاوتوێ دەكەن
30/12/2024
بژاردەیەكی دیار لە هەڵسوڕاوانی شاری لەندەنی بزوتنەوەی گۆڕان،
دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پیشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و دۆخی ناوخۆیی لەگەڵ
وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێ دەكەن.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكخەری
ژووری ڕۆژنامەوانی، لەگەڵ خستنەڕوی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان و دۆخی سیاسی،
ئاماژەی بە ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی سێیەم كۆنفرانسی نیشتمانی و چۆنیەتی
هەنگاونان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان و قۆناغی نوێی كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
و رۆڵ و كاریگەری رەوەندی كوردی، كرد.
لای خۆیەوە فوئاد جمال
رێکخەری ژووری رەوەندی کوردی، تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی ئایندەی بزوتنەوەی
گۆڕان و شێوەی خۆڕێکخستنەوەی ئۆرگانی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكارەكانی خۆنوێكردنەوەی لە
دایالۆگێکی هەمەلایەنەدا بۆ ئامادەبوان ڕوون کردەوە.
بەشداربوانی
کۆبونەوەکە لەسەر چەندین پرسی هەمەجۆر و بابەتی ڕۆژ و خۆڕیکخستنەوەی ئۆرگانەکان و هەنگاونان
بەرەو کۆنفرانسی سێی نیشتمانی سەرنج و تێبینی دید و تێڕوانینەكانیان خستەڕو،
بەشێویەك گفتوگۆ و شیكاریی بابەتیانە بۆ تەوەرەكانی گفتوگۆ كرا بەشێوەیەك ببێتە
جێی ئومێد بۆ داهاتوو.