بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی بۆ رۆژئاوای كوردستان دوپات دەكاتەوە
14/01/2025
رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی و ژمارەیەكلە هەڵسوڕاوانی دیار لە كۆبونەوەیەكدا كە لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەسەن محمد عەلی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رێكخرابو، پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان و رۆژئاوای كوردستان دوپات كردەوە.
لەو دیدارە گشتییەدا، ئیلهام ئەحمەد دۆخی ئێستای سیاسی و ئەمنی سوریای رونكردەوە لە دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، تیشکی خستە سەر ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات هاوكات حەسەن محەمەد عەلی باسی لە حوکمڕانی و داڕشتنی سیاسەت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان كرد.
نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەكەدا جەختیان لە بڕوای نەگۆڕی بزوتنەوەی گۆڕان كردەوە پەیوەست بە دۆزی كورد و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، هەروەك جەختیان كردەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان یەكەم هێزی سیاسی باشوری كوردستان بوە دوای پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە بە فەرمی پشتیوانی دەربڕیوە و. داوای هامهەنگیشی لە لایەنەكنی تریش كردوە، ئێستاش بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەشدارن لە كۆبونەوەكە.
لای خۆیەوە ئیلهام ئەحمەد داوای لە ڕەوەندی کوردی کرد کە بەیەکگرتووی پشتیوانی دۆزی گەلی کورد بکەن و ئاماژەی بەوەكرد دەتوانن لەدەرەوە پاڵپشتێکی بەهێزی
کوردستان بن.