رەوەندی كوردی: بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی نەگۆڕە بۆ داكۆكی و پشتیوانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان

15/01/2025

جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێتەوە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و پشتیوانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و دۆزی رەوای كورد، لای خۆیانەوە هاوسەرۆک و بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رۆژئاوای كوردستان هەڵوێست و پشتیوانییەكانی ئێستا و رابردوی بزوتنەوەی گۆرانیان بەرزنرخاند.

بەسەرپەرشتی ناوەندی پێشکەوتنی کورد لە شاری لەندەن کۆنفرانسێکی تایبەت بە خۆڕاگری مرۆڤر جوامیرەکانی کورد لە رۆژ ئاوا ئەنجامدرا كە بەبۆنەی یادی (١٠) ساڵەی خۆڕاگری و بەرەنگاربونەوەی هێرش و پەلاماری داعش و گروپە چەكدارییەكان رێكخرا بە بەشداری سەدان لە دۆستە نزیکەکانی کورد و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی


نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان كە بە تیمێکی (١٤) کەسی بەشدارییان لە كۆنفرانسەكەدا كرد و ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی لە دیداری لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد و هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە باکوریرۆژهەڵاتی سوریا و حەسەن محمد عەلی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان كرد لەگەڵ دوپاتكردنەوەی پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دۆزی كورد لە پارچەكانی دیكە كە لە رابردودا باجی ئەو هەڵوێستانەشی داوە، سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كورستان كرا، لای خۆیانەوە هەریەك لە ئیلهام ئەحمەد و حەسەن محەمەد، ستایشی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و داوایانكرد پەیامی سوپاسگوزاری ئەوان بە ڕێکخەری گشتی و تەواوی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بگەیەنرێت و هیوای پشتیوانی بەردەوامی پەیوەندییەكانی هەردولایان خواست.

لەلایەكی دیكەوە ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان بە تیمێکی ١٥ هەڵسوڕاو بەشداری كۆنفرانسێكی دیكەیان كرد كە كوردانی بەریتانیا رێكیانخستبوو، تێیدا دۆخی سیاسی و پتەوكردنی پەیوەندییەكان بە ئاڕاستەی خزمەت و پاڵپشتی بۆ دۆزی كورد گفتوگۆكرا.

لە كۆنفرانسەكەدا وتە و ژمارەیەك لە سیاسەتمەدار و سەركردە و كەسی یەكەمی هێز و لایەنە سیاسییەكان لەناویاندا دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان خوێندرایەوە.


هەواڵی زیاتر