بە بەشداری نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان یادی (٧٩) ساڵەی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا

27/01/2025


لە شاری لیدی وڵاتی بەریتانیا و ستهۆکۆڵم (٧٩) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا و نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری هەردو بۆنەكەیان كرد.

لە وڵاتی بەریتانیا بەرپرسی ئەنجومەن و دەستەی بازنەی باکور بەشداریان کرد بەرپرسی ئەنجومەن لە ساڵیدادەكەدا وتارێکی پێشکەش کرد، لە وڵاتی سوید دەستەی بازنەی ستۆکهۆڵم بەشداریان کرد.
لە هەردو بۆنەكەدا بەشداریكردنی نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵوێستی بزوتنەوەكە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا بەرزنرخێندرا.



هەواڵی زیاتر