شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی خێمەی مانگرتوان دەكات
09/02/2025
شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی خێمەی مانگرتوانیان کرد و جگە لە دوپاتكردنەوەی پشتیوانی بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتو، پاڵپشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان بۆ داوا رەواكانی موچەخۆران و هەر جوڵە و خۆپیشاندانێكی مەدەنی بۆ پەیامە رەواكان دوپاتكردەوە.
چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاسایی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ داواى مانگرتوان رەوایە و داکۆکیکردنە لە کۆى چین و توێژەکان و مەدەنیانەیە، نمونەیەكی تازەیە لە داواكردنی ماف، ئەوانەش كە لێرەن خەڵكی دڵسۆز و نیشتمانپەوەرن، بەداخەوە لەماوەی 13 رۆژی رابردودا سەرباری فراوانبونی پانتایی پشتیوانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، بەڵام بەداخەوە حكومەت وەك پێویست بەدەم داواكارییەكەوە نەهاتوە.
وتیشی: ئەم جوڵانەوەیە پێویستی بە پشتیوانی هەیە، ئێمە لای خۆمانەوە پشتیوانى و پاڵپشتى مامۆستایانى مانگرتوو دەکەین لەگەڵ ئەوەشدا مەبەستمان پاراستنی سەلامەتی گیان و تەندروستییانە بۆیە بە ئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەزانین بەمەدە داواكارییەكانەوە بێن.
لای خۆیەوە دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دوبارە سەردانكردنەوەی مانگرتووان، رایدەگەیەنێت؛ بۆ لەنزیکەوە بینین و پشتیوانی مانگرتوان، وە نرخاندنی هەڵوێستی پڕ بەرپرسیارێتیان، ئەمڕۆش سەردانمان کردن، کەمترین ئەرک ئەوەیە؛ توانامان بیخەینە خزمەتی دۆزی ڕەوایان، ئەم پرسە ڕەوا و حەقە؛ پێویستە لەبازنەی فشاری گەورەتردا بەرجەستە بکرێتەوە.
دەشڵێت: پشتیوانی خۆپیشاندان لە هەولێر، یان هەر جێگەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان، بۆ فراوانکردنی بازنەی پشتیوانی مانگرتوان؛ ئەرکێکی لەپێشینەی هاونیشتمانیانە، هەموان لەبەردەم بەرپرسیارێتین بۆ گەیاندنی پەیامە ڕەواکەیان.