فینلاند؛ نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دۆخ و داواكاری رەوەندی كوردی دەگەیەنێتە باڵیۆزی عێراق
27/02/2025
ئەنجومەنی فینلاندی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بانگهێشتی فەرمی
باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی فینلاند، بەشداری كۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسی و عێراقییەكان
و باڵیۆزخانەكەی كرد كە بە ئامادەبوونی جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو.
لەو دیدار و كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی
رەوەندی كوردی و پرسی كۆچبەران و تێیدا سیروان سابیر و لوقمان وەیس كە بە نوێنەرانی
بزوتنەوەی گۆڕان بەشداربون، یاداشت و پەیامی نوێنەرایەتیەكەیان پەیوەست بە دۆخ و
گوزەران و پێداویستی و داواكارییەكانی رەوەندی كوردی و پرسی بەزۆر ناردنەوەی كۆچەبەران
لە وڵاتانی ئەوروپا و چارەسەری پرسەكانیان پێشكەش كرد.
لای خۆیەوە باڵیۆزی عێراق پێشوازی لە بیرۆكە و پەیامی
نوێنەرانی بزوتنەوەی گۆران كرد.
بزوتنەوەی گۆڕان رەوەندی كوردی بە پایە و سەرمایەیەكی
گرنگ دەزانێت و لە سەرجەم بۆنە و دیدار و كۆبونەوەكان لەگەڵ نوێنەرایەتی وڵاتان و
لایەنە پەیوەندیدارەكان پێداگری لەسەر خزمەت و جێبەجێكردنی داخوازییەكانیان
دەكاتەوە.