بەڕێوەچونی سیمینارێک لە رۆژ جیهانی کرێکارندا

01/05/2019

ئەمڕۆ چوارشەممە (1/5/2019) سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی "هۆشیاری چینایەتی لەنێوان کرێکاران و رەنجدەران" لەمەکۆی ھەولێر بەڕێوەچو.

لە سیمینارەکەدا پارێزەری راوێژکار بەشدار حەسەن باسی مێژوی شۆڕشەکانی کرێکاران و ھۆشیاری کرێکاران بۆ مافەکانیان لەچوارچێوەی یاسادا کرد.

بە پێویستیشی زانی ھەر کرێکارێک لەھەر کۆمپانیایەک بێ بەشداری بیمەی کۆمەڵایەتی بکات، کە پارەیەکی رەمزی لێوەردەگیرێت کە بە جۆرێکە (17٪)ی موچەکەی وەردەگیرێ و (٪12)ی لەسەر خاوەن کارەکەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەندیکای کرێکاران دەبێت لە دەستی حیزب دوربخرێتەوە و بە ھەڵبژاردن بەرپرسیارانیان دابندرێ نەک بەدانان لەلایەن حیزبەوە.


هەواڵی زیاتر