مەکۆى سەرەکى گۆڕان؛ رێز لە شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە دەگیرێت
16/03/2025
ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٠٢٥/٣/١٦)، لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لە (٣٧)هەمین ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، ساتێك بەپێوە وەستان بۆ رێزلێنان لە رۆحی شەهیدان.
بزوتنەوەى گۆڕان پێداگرە لە دابینکردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و قەرەبوکردنەوەى شەهیدان و بریندارانى کیمیاباران كاركردنی رژد بۆ بەپارێزگاناساندنی لە ئەنجومەنی نوێنەران وەك ١٩ هەمین پارێزگای عێراق.