بزوتنەوەی گۆڕان لە ئامەدەوە: پشتیوانی پرۆسەی چارەسەری دیموکراتین

20/03/2025

لەسەر بانگێشتی هاوسەرۆكانی دەمپارتی، شاندێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری ئامەد لە باكوری كوردستان بەشداری یادەکانی نەورۆز دەکەن و لەو چوارچێوەیەشدا چەندین کۆبونەوە و دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی دەمپارتی ئەنجامداوە، هاوكات بزوتنەوەی گۆڕان لەئامەدەوە پشتیوانی پرۆسەی چارەسەری دیموکراتی دەكات.

ئێوارەی (20/3/2025) لەمەراسیمێکدا لەشارەوانی گەورەی ئامەد، لەلایەن جێگری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکرایی گەلان (دەم پارتی) و چەند ئەندام پەرلەمانێکی تورکیا و هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی ئامەد، بەخێرهاتنی وەفدی میوان لەباشوری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژئاوا و ووڵاتانی ئەوروپا کرا، کە بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە ئامەدن.

بڕیاربەدەستانی دەمپارتی دوای بەخێرهێنانی وەفدی میوان، پەیامی پارتەکەیان و خشتەی کاری ئاهەنگی نەورۆزیان ڕونکردەوە، هەروەک هیوایان خواست دەوڵەتی تورکیا دوای پەیامی رێبەری زیندانیکراو عەبدوڵا ئۆجەلان، جدی تر بێت بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی و پرسی چارەسەری دیموکراتی، بەئامانجی خەباتی پەرلەمانی جێگرەوەی ململانێ و شەڕ بێت.
لەوچوارچێوەدا، جوانڕۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران لەوتەیەکدا رایگەیاند؛ پشتیوانی ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان تەئکید کردنەوەیە لەپەیامی ئۆجالان جگە لەچارەسەر دیموکراتی گەرانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ هیچ رێگەیەکی بژاردەیەکی تر لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی لە تورکیا نیە، تورکیایەکی دیموکرات و کراوە، کە تێدا کەمافی هەمو پێکهاتەکان و نەتەوەکان بدات، لە خزمەتی هەمواندایە، بەپێچەوانەوە شەڕ لە زیانی هەموانە.

فۆتۆ: بڕیار نامیق




هەواڵی زیاتر