ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی بزوتنەوەی گۆڕان هاوسەرۆكانی دەم پارتی ‎

21/03/2025

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراسیی و یەکسانی گەلان (دەم پارتیی)، تۆڵای هاتیمۆغڵڵاری و تونجەر باکیرهان، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە ئامەدە و لە (٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥)ەوە زنجیرەیەک کۆبونەوە و دیداریان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیەکان و کاربەدەستانی باڵای دەم پارتی ئەنجامداوە.

‎لە چواچێوەی كۆبونەوەكاندا شاندی گۆڕان لەگەڵ تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەمپارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی و وەفدی یاوەری کۆبونەوە.

لەبارەی کۆبونەوەكەوە، دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: پەیامی پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانمان بۆ پڕۆسەی چارەسەری دیموکراسی لە تورکیا پێ ڕاگەیاند، داوامان کرد هەمو هەوڵێک بدرێت دانوستانەکان بەردەوام بن بۆئەوەی لەژێر ڕۆشنایی پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان جۆرێک لە چارەسەری بۆ کێشەی کورد بهێنرێتە ڕۆژەڤەوە.

لای خۆیەوە، باکرهان سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و ڕایگەیاند: گۆڕان بۆ ئێمە هێزێکی گرنگ و چالاک و بە هەڵوێستە، بەشێوەیەک لەسەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی باجی داوە، وە لە نزیکترین کاتدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم و لە نزیکەوە لەگەڵ گۆڕان کۆدەبینەوە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ئیمراڵی و پرۆسەی چارەسەری دیموکراسی و ئەنجامی کۆبونەوەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانتان پێ ڕادەگەیەنین.


هەواڵی زیاتر