وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان: بونمان لە ئامەد بۆ بەرگریکردنە لە مافی گەلەکەمان لە باکوری کوردستان
21/03/2025
لە
ئاهەنگی نەورۆزی شاری ئامەد لەباكوردی كوردستان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامی
بزوتنەوەكەی گەیاند و رایگەیاند: بەهۆی سیاسیەتی نكۆڵیكردن و بەكارهێنانی ستەمكاری
كورد هەرماوە، بەڵام زۆرێك لەوانە كە سەد ساڵە نكۆڵی لەخەباتی رەوای گەلی كوردستان
دەكەن، نەماون، جەختیش دەكاتەوە؛ پشتویانی هاوخەباتەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان
دەكەن و داوا دەكات دامەزراوەكانی سیستەمی حكومڕانی هەرێمیش پشتیوانی سیاسی و
مەعنەویی لەخەباتی رزگاری گەلی كورد لە باكوری كوردستان بكەن.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە نەورۆزی ئامادەوە پەیامی
بزوتنەوەی گۆڕانی پێشكەشی ئامادەبوان كرد و راگەیاند: جەژنی نەتەوەیی كورد لە هەولێری پایتەختی هەرێمی
كورستان، سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و تێكۆشان، هەڵەبجەی كیمیاباران، كەركوكی
بابەگوڕگوڕ، دهۆكی دەلال پیرۆزبێت.
وتیشی:
شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لە باكوری كوردستان، بۆ بەرگریکردنە لە مافی گەلەکەمان لە
باکوری کوردستان، ئەو مافانەی كە (100) ساڵە لە مێژوی كوددا بەهۆی سیاسیەتی
نكۆڵیكردن لە شنوساسی كوردستانی پێنەدانی مافە كۆمەڵایەتی و مافە سیاسیی و ئابوری
و كلتوری و فەرهەنگییەكان و بەكارهێنانی ستەمكاری، كیمیاران و جینۆساید و
ئۆپەراسیۆنی سەربازی، كورد هەرماوە، بەڵام زۆرێك لەوانە كە سەد ساڵە نكۆڵی
لەخەباتی رەوای گەلی كوردستان دەكەن، نەماون.
رونیكردەوە،
بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی لە سیاسەتی چارەسەری دیموكراتی و لە هەوڵەكانی پارتی
یەكسانی و دیموكراسی (دەمپارتی) و پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەكات.
وتیشی:
گۆڕانكراییەكانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست لە بەرژەوەندی كورددایە، بۆیە كورد پێویستی
بەیەكبونە، گەورەترین چەكی دەستی گەلی كورد؛ دیموكراسییە، بەشەڕ و ناكۆكی
گەلی كورد لەناو ناچێت و پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلانە بۆ
ئەوەی هەنگاوە كردارییەكانی پڕۆسەی چارەسەری دیموكراسی لە توركیا و باكوری
كوردستان بچێتە پێشەوە.
وتەبێژی
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە، پشتویانی هاوخەباتەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان
دەكەن و داوا دەكەن دامەزراوەكانی سیستەمی حكومڕانی لەهەرێمی كوردستان تەواوی
پشتیوانی سیاسی و مەعنەویی لەخەباتی رزگاری گەلی كورد لە باكوری كوردستان بكەن،
ئەم نیشتیمانە دواڕۆژێكی روناك چاوەڕێی دەكات و كوردستان سەردەكەوێت.