ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ژنان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ژنانی تەڤگەری ئازادی و نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان

26/03/2025

سوعاد سەید رەزاق، نوێنەری ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەیەكی ژنان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی، لەگەڵ ژنانی تەڤگەری ئازادی (TJA)، رایگەیاند: بەئامادەبونی  بەرپرسانی كۆمسیۆنی دیپلۆماسی لەتەژە گفتوگۆ لەبارەی مۆدێلێکی نوێی بەشداری و کاری ژنان كرا لەناو بزوتنەوە سیاسییەكان و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بەرز نرخێندرا.

لە كۆبونەوەكاندا ئەزموونی (تەژە) خرایەڕو بۆ پەرەدان بە تواناكانی ژنان لە تەواوی بوارەكانی كەلتوری و ئابوری و دامودەزگاکانی حكومەت و شارەوانییەكان و هەڵبژاردنەكان، ئەو پشتیوانیانەش وایكردوە زۆرترین رێژەی ژن بەشداری ژن هەبێت لەو كایانەدا.
هاوكات ئەوە جەختی لێكرایەوە كە ئابوری سەربەخۆیی ژنان زۆر گرنگە، ئەوەش ژینگەیەكی بەهێز دروست دەكات و ژن دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت، لەگەڵ پشتوانیكردنی ژنان لەیەكتری و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەكارهێنانی دەسەڵات لەنێوان ژن و پیاو و لەوسۆنگەیەوە هاوسەرۆكی چارەسەری ئەو پرسەی پێكراوە.

دەشڵێت: سوپاسی وەك نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی بانگشێشەكەمان كرد ودیدگای بزوتنەوەی گۆڕانمان خستەڕو پەیوەست بە دۆزی كورد و بواری حكومڕانی و مافەكانی ئافرەتان، ئەوانیش ستایشی هەڵوێستەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و دۆزی رەوای كورد.
وتیشی: جەختمان لە پشتیوانییەكانمان كردەوە بۆ كوردانی باكور و پڕۆسەی ئاشتی و پاڵپشتی بۆ بەرهەمهێنانی ژنی سەركردە لەهەمو بوارەكاندا و بەرەو پێشبردنی دۆزی ژن".


هەواڵی زیاتر