١٠ی ٤ی ٢٠٢٥ بزوتنەوەی گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت
04/04/2025
بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی و لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای
هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە ئاگاداركرایەوە بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی لە (١٠ی ٤ی ٢٠٢٥) و رێپێدراوی بزوتنەوەكەش لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ هەمو ئامادەکارییەکانمان تەواو
کردوە بۆ ئەوەی لەژێر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە
سیاسییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی
کۆمسیۆن لەو رۆژەدا کۆنفڕانس ببەستین.
رێپێدراوی
بزوتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی (10/4/2025) کۆنفڕانسی نیشتیمانی دەبەستێت
و لەوبارەیەوە ئەمڕۆ (٤ی٤ی ٢٠٢٥) نوسراوی فەرمی کۆمسیۆنمان بەدەست گەیشت.
رۆڤان
سەروەت، رێپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند؛ ئەمڕۆ هەینی (4/4/2025) لەژێر راسپاردەی
بڕیاری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پاڵپشت بە نوسراوی
فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان ژمارە (875)، لە رێککەوتی (27/3/2025)، بە
فەرمی ئاگادار کراینەوە بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی
پێنجشەممە (10/4/2025).
وتیشی:"وەکو
بزوتنەوەی گۆڕان هەمو ئامادەکارییەکانمان تەواو کردوە بۆ ئەوەی لەژێر ڕاسپاردە و
ڕێنماییەکانی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان و ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن لەو رۆژەدا کۆنفڕانس ببەستین".